خەشان ئاماژەی بەوەکردووە، فەرمانبەرێک لە دەستەی دەستپاکی کە پشکنینی بۆ چەکی خەرجکردنی پارە دانراوەکان کردووە، لەلایەن دەستەکەوە چوار ساڵ مۆڵەتی بۆ کراوە و چووەتە تورکیا، ھاوسەری فەرمانبەرەکەش بە ھەمان شێوە مۆڵەتی وەرگرتووە و عێراقی جێھێشتووە.

وتیشی، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە نوسراوی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانە کە ئاڕاستەی دەستە گشتییەکانی باج کراوە و دەستکراوەی کردوون.

ھەروەھا زوھرە بوخاری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکردووە، ئەو کۆمپانیا بیانیانەی پارەیان لە ژمارە حسابی دەستەی گشتی باجەکان داناوە داوای پارەکانیان دەکەن، حکومەتیش ناچارە ملیۆنان دۆلاری کۆمپانیاکان بداتەوە. داواشی لە داواکاری گشتی کرد، گەشتی دەرەوەی وڵات لە تەواوی کاربەدەستانی حکومەتەکەی مستەفا کازمی قەدەغە بکات.