لە بارەی دیاریکردنی کاندیدی پۆستە وزارییەکان داوایەک ئاڕاستەی سودانی دەکرێت
هەژار
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ژمارەیەک لە چاودێرانی سیاسی عێراق یاداشتێکیان ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پیکھێنانی حکومەتی نوێ کردووە و تیایدا داوایان لێکردووە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی تەواو بۆ سەرجەم وێستگەکانی ژیانی ئەو کەسانە بکات کە بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەکان کاندید دەکرێن و فشاری لایەنە سیاسییەکانیش قبوڵ نەکات و ھەر لایەنێکیش ئەو کارەی کرد، بۆ رایگشتی ئاشکرای بکات بۆئەوەی ھەمووان پشتیوانی بکەن و لەدژی ئەو لایانانە بوەستنەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە حکومەتەکانی رابردوودا بەھیچ شێوەیەک کار لەسەر توانا و کەسایەتی وەزیرەکان نەکراوە و لەسەر بنەمای حزبی و تایفی دانراون و ھەندێکیشیان بەسەر سەرۆک وەزیرانەکانی عێراقدا سەپێنراون.



