ئەنجومەنی باڵای دادوەریی: سەر بە ھیچ ھێز و لایەنێک نیین
هەژار
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دادوەر فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، بەردەوام کێشە و ئاستەنگی زۆر بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرجەم دامەزراوە دادوەرییەکان دروست دەکرێت و سەرچاوەی ئەو کێشە و ئاستەنگانەش بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانن و دەیانەوێت دامەزراوە یاساییەکان لە ژێر دەسەڵاتیاندا بێت.
وتیشی، سەرباری ئەو ھەوڵانە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دامەزراوە یاساییەکان و دادگاکان توانیویانە سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و نەکەونە ژێر رکێف و دەسەڵاتی ھیچ ھێز و لایەنێکەوە، بەتایبەتی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە.



