نوسینگەی راگەیاندنی "محەمەد شیاع سودانی" روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە میکانیزمی دیاریکردنی کاندیدی وەزارەتەکان لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی، دەرفەت دراوەتە سەرجەم فراکسیۆنەکان بۆ ئەوەی کاندیدەکانیان بۆ وەزارەتەکان پێشکەش بکەن. 

وتیشی، ھەڵبژاردنی کاندیدی گونجاو لە دەستی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوە لەسەر بنەمای لێھاتویی و دەستپاکی و توانای لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەبێت، ھەروەھا ھەڵبژاردنی کاندیدەکان پەیوەستە بە ژمارەی پارتەکان لە ھەڵبژاردن. 

روونکردنەوەکەی نوسینگەی "سودانی" لە وەڵامی راگەیەندراوێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکاندایە کە رایانگەیاندبوو، چوارچێوەی ھەماھەنگی سودانی سەرپشک دەکات لە دیاریکردنی وەزیرەکان، بەدەرکردنی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری لە پشکپشکێنە.