دەوڵەتی یاسا: کۆتاییھاتنی کازمی واتای زاڵبوونە بەسەر ٤٠%ی گەندەڵیدا
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
(وائیل روکابی) سەرکردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەماوەی دەسەڵاتیدا ھۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ زیادبوونی رێژەی گەندەڵی و پێویستە دوای کۆتاییھاتنی حکومەتەکەی بدرێتە دادگا، جەختیشیکردەوە، کۆتاییھاتنی حکومەتەکەی کازمی، واتای زاڵبوونە بەسەر ٤٠%ی گەندەڵیدا لە عێراق.
وتیشی، دڵنیان لە سەرکەوتنی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی و چوارچێوەی ھەماھەنگیش ھەموو ھەوڵێک بۆ سەرکەوتنی ئەو حکومەتە دەدات بە شێوەیەک عێراق پێویستی بە ھەڵبژاردنی پیشوەخت نەبێت.


