ئەمریکا: پێویستە لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا ھیچ لایەنێک پەراوێز نەخرێت
هەژار
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەتەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیشیان پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق بووە و حەلبوسیش رایگەیاندووە، ھەوڵدەدرێت لە چەند رۆژی داھاتوو کابینەی نوێی حکومەت ئاشکرا بکرێت و لە نزیکترین وادەشدا ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدات.
لە بەرامبەریشدا باڵیۆزی ئەمریکا داوایکردووە لە حکومەتی نوێی عێراقدا ھیچ لایەن و پێکھاتەیەک پەراوێز نەخرێت و حکومەتێک پێکبھێنرێت کە ھەموو عێراقییەکان بە حکومەتی خۆیانی بزانن کە ئەوەش ھۆکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ کۆتایی بە کێشە و ناکۆکی نێوان لایەنەکان.



