حەسەن نازم: حکومەت دیارنەمانی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەکەی ئاشکراکردووە
هەژار
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەسەرجەم لایەنەکان کردووە محەمەد شیاع سودانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ سەرپەشک و ئازاد بکەن لە دیاریکردنی کاندیدەکانی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
وتیشی، چەند رۆژێکە ھەڵایەکی زۆر لەسەر دیارنەمانی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دروستکراوە، بەڵام پێویستە ھەمووان ئەو راستییە بزانن کە ئەو دۆسێیە لەلایەن خودی حکومەتەوە ئاشکراکراوە و رادەستی دادگاش کراوە بۆئەوەی بەرێگە یاساییەکان ھەموو راستییەکان ئاشکرا بکرێن.



