وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای سەربازیی زۆرەملێ لە ئەولەویەتی کارەکانی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییدایە و دوای خوێندنەوە لە لیژنەکەیان، ئاڕاستەی  لیژنەی یاسایی دەکەن و پاشان بەرزی دەکەنەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری راشیگەیاند، لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگدانی کۆتایی لەسەر یاسای سەربازیی زۆرەملێ دەدەن.

مانگی ئایاری ئەمساڵ، لیوا یەحیا رەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، عێراق پێویستی بە یاسای سەربازیی زۆرەملێ ھەیە، کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق نەماوە.