ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەتەوە و پێکھێنانی حکومەت و دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی وڵاتیان تاوتوێ کردووە. جەختیشیان کردەوە لە گرنگی خێراکردن لە پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار.

ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت راشیگەیاند، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن رۆژی شەممەی داھاتو کۆببنەوە بۆ دەنگدان بە تەواوی کابینەی وزاری حکومەتی داھاتووی عێراق.