د. لەتیف رەشید لەگەڵ فایەق زێدان کۆبوەوە
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار بڵاویکردەوە، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار پێشوازی لە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردوە کە بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆمار سەردانی کردبوو.
لە دیدارێکدا سەرۆک کۆمار سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد بۆ پیرۆزباییەکەی و ستایشی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری کرد لە بەدیھێنانی دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان ھاووڵاتیاندا.



