محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ سێ کوتلەی سیاسی کۆبووەوە
لاڤە
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
"تورکی جەدعان" سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ سەعاتی رابردوودا، "سودانی" لەگەڵ نوێنەری سێ کوتلەی سیاسی کۆبووەتەوە و تێیدا بەرنامەی حکومەتی نوێ و کاندیدکردنی وەزیرەکان بۆ وەزارەتەکان تاوتوێ کراوە.
راشیگەیاند، لەئێستادا قۆناغی کاندیدکردنی وەزیرەکان بۆ وەزارەتەکان دەستیپێکردووە و سێ ناو کاندید دەکرێن، "سودانی" مافی ئەوەی دەبێت کە یەکێکیان دیاریبکات یاخود ھەموویان رەتبکاتەوە، تەواوی کوتلەکانیش رەزامەندییان دەربڕیوە ئازادی بدەنە "سودانی" بۆ ئەوەی خۆی کابینەکەی دیاریبکات.
ھاوکات نوسینگەی "عەمار حەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمە بڵاویکردەوە، "سودانی" سەردانی "عەممار حەکیم"ی کردووە و "عەممار حەکیم"یش جەختیکردووەتەوە لەوەی رەوتەکەی بەشداری حکومەتی نوێی عێراق ناکات.