نوسینگەی راگەیاندنی سودانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
نوسینگەی راگەیاندنی سودانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھەموو بڵاوکراوانەی لە بارەی پێکھاتەی حکومەتی داھاتوو دزەیان پێکراوە راست نین و ھێشتا لە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕادان لەگەڵ ھەموو ھاوبەشە سیاسییەکان و پێکھاتە کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی سودانی داوای لە میدیاکان کرد ورد بن لە گواستنەوەی زانیارییەکان و بە ھۆشدارییەوە ھەر بڵاوکراوەیەک بگوازنەوە بەتایبەت لەم رەوشە ھەستیارەدا کە دەخوازێت ریزەکان یەکبخرێن و دەرگا دابخرێت بەرووی ھەواڵی ناراست و زانیاری مەبەستدار کە سەرچاوەکەیان متمانە پێکراو نیە و تەنھا پشت بە راگەیاندنی رەسمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ببەستن.



