کازمی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتەکەی پێشتر لەسەر بنەمای داتاو زانیارییەکان سەرپێچییەکەی ئاشکراکردووە و بەخێرایی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ دادگا رێوشوێنی یاسایی پێویستی گرتووەتەبەر و سەرجەم بەڵگەنامەکان چەند مانگێکە دراونەتە دادگا.

وتیشی، دادگا بە پەلە فەرمانی خەرجکردنی پارەکەی راگرتووەو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ گومانلێکراوان دەرکردووە، رێوشوێنەکانی حکومەتیش  رێگرییان کرد لە بەھەدەردانی زیاتری پارەی دەستەکە لە شوێنی تر.