ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ھەموو ھەوڵێکی ئەمریکا و نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکەی بۆ کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و کێشە و ئاڵۆزی نێوان لایەنەکان بووە و ئێستاش بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ، زۆربەی کێشەکان کۆتاییان ھاتووە و چەقبەستوویی سیاسیش بەرەو کۆتایی دەچێت.

وتیشی، ئەمریکا بەھەموو شێوەیەک ئامادەی پشتیوانی و ھاوکاریکردنی حکومەتی نوێی عێراقە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی و جێبەجێکردنی کارنامە حکومییەکەی، بەتایبەتیش بەدەستھێنانی ئامانج و بەرژوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان واشنتۆن و بەغداد.