سودانی بەڵێن دەدات کار بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات
هەژار
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
محەمەد شیاع سودانی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق رایگەیاند، لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێزی نیشتیمانی و خزمەتگوزار و جێبەجێکردنی کارنامەیەکی گشتگیر، گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکان بکات بەوانەشەوە کە ھیچ نوێنەرێکیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا نییە.
وتیشی، یەکێک لە کارە گرنگ و لەپێشینەکانی حکومەتی نوێ ھەوڵدان دەبێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستپێکردنەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەکان کە چەند ساڵێکە ئەنجام نەدراون.
سودانی بەڵێن دەدات کار بۆ دەستپێکردنەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێییەکان بکات
.jpg&w=3840&q=75)


