"ریتا کۆلۆمبیا" نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێبوون رایگەیاند، زیاتر لە ٢٥%ی کچانی عێراق بەر لە ١٨ ساڵی ھاوسەرگیری دەکەن و ١٠.٥%شیان بەر لە تەمەنی ١٥ ساڵی ھاوسەرگیری دەکەن، دیاردەی ھاوسەرگیری پێشوەختیش لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا زۆر زیادی کردووە. 

سەبارەت بە ئاستی خوێندەواریش، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ١٧%ی ژنانی عێراق نەخوێندەوارن، ٣١%شیان تەنھا بڕوانامەی سەرەتاییان ھەیە.

وتیشی، رێکخراوەکەیان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تر کار دەکات بۆ ھۆشیارکردنەوەی ژنان و کچانی عێراق، کە رۆڵی زیاتریان لە کۆمەڵگە ھەبێت و بگەن بە مافە سەرەتاییەکانیان.