سودانی: رێگە نادەین خاکی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەی دەرەکی بەکاربھێنرێت
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق پەیامێکی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کرد و رایگەیاند، عێراق لەسەر بنەمای دۆستایەتی و رێزگرتن لەسەروەری و دەستوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆ، مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دەکات و نە دەست لەکاروباری ناوخۆی وڵاتان وەردەدات و نە رێگەش دەدەن وڵاتان دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەربدەن.
وتیشی، ماوەی چەند ساڵێکە خاکی عێراق بووەتە شوێنی یەکلاکردنەوەی کێشە و ململانێ دەرەکییەکان، بەڵام کاری لە پێشینەی حکومەتی نوێی عێراق کۆتایی ھێنان و رێگرتنە لە یەکلایی کردنەوەی کێشە و ئاڵۆزی نێوان وڵاتان لەسەر حسابی سەقامگیری ئاسایش و ئارامی عێراق.