وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەکات
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێشوازی لە ھەڵبژاردنی د.لەتیف رەشید وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکھێنانی حکومەت دەکەن.
داواشی لەلایەنە سیاسییەکان کرد کە حکومەتی نوێ پێکدەھێنن، داواکاری گەل لەبەرچاو بگرن کە دەنگیان داوە.
داواشی لە ھەموو لایەنەکانی عێراق کرد خۆیان بەدوور بگرن لە توندوتیژی و ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن، بە شێوەی ئاشتیانە لەڕێی پڕۆسەی سیاسییەوە.
نید پرایس پشتیوانی ئەمریکاشی بۆ گەل و حکومەتی عێراق دووپات کردەوە و رایگەیاند، چاوەڕێی ھەماھەنگی بەھێزن لەگەڵیاندا.



