سوپای عێراق دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی لە موسڵ راگەیاند
شنیار
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، ھێزێکی سەربازی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی فراوانی بۆ پشکنین و گەڕان بە دوای شانە نووستووەکانی داعش لە چیای شێخ ئیبراھیم لە قەزای تەلەعفەر لە خۆرئاوای موسڵ دەستپێکردووە.
راشیگەیاندووە، ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی داعش و دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانەیە کە لە دۆڵ و تونێلەکاندا خۆیان حەشار داوە.
رۆژی سێشەممەش لیوای چواردە لە حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی دژی شانە نوستوەکانی داعشی لە نەینەوا دەستپێکرد و ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکەش پاراستنی ھاووڵاتیان و کۆنترۆڵکردنی ئەو رێگایانە بوو کە تیرۆریستانی داعش لێوەی دزە دەکەن بۆ ناو نەینەوا .



