تورکی جەدعان سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندووە، لە پێکھێنانی حکومەتی نوێ و دیاریکردنی وەزیرەکاندا گرنگی تەواو بە شارەزایی و توانای کاندیدەکان دەدرێت و ھەموو وەزیرەکانیش بەپێی پسپۆڕی و شارەزاییان لە بوارەکانیاندا بۆ وەزارەتەکان دیاری دەکرێن و ھەر کەسێکیش شارەزایی لەو وەزارەتەدا نەبێت کە بۆی کاندید کراوە، رەتدەکرێتەوە.

وتیشی، بە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی و محەمەد شیاع سودانی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، پۆستی وەزارەتە ئەمنییەکان دەدرێن بە کەسانی بێلایەن و شارەزا و پسپۆڕی بواری ئەمنی، بۆئەوەی سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکان سەربەخۆ بن و پشتیوان و لایەنگری ھیچ لایەنێکی سیاسی نەبن.