لەسەر دۆسیەی تۆمارە دەنگییەکانی نوری مالیکی چووە بەردەم دادگا و بە کەفالەت ئازادکرا
کوردسات نیوز
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
دادوەر جەعفەر موسەوی کە ھاوکات سەرکردەیە لە رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بڕیارەکەی دادگای لیکۆڵینەوەی سێی کەرخ بۆ بانگکردنی نوری مالیکی و لێپرسینەوە لێی، سەبارەت بە تۆمارە دەنگییەکانی، ئەمرۆ مالیکی چووەتە بەردەم دادگا و دوای وەرگرتنی وتە سەرەتاییەکانی، دادوەر بڕیاریداوە بە کەفالەت ئازادبکرێت.
لە ماوەی رابردوودا چەند تۆمارێکی دەنگی نوری مالیکی بڵاوکراوەیەوە کە تێیدا ھێرشیکردبووە سەر ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی کە لەنێویشاندا موقتەدا سەدر ھەبوو، ئەوەش ناڕەزایی و نیگەرانییەکی زۆری لێکەوتەوە و سکاڵای لەسەر تۆمارکرا.



