سودانی: عێراق ناتوانێت بەرگەی بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بگرێت بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت
شنیار
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
سودانی بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی راگەیاندووە، بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرھەمھێنانی نەوت لە وڵاتانی ئەندامدا لە عێراق سەرکەوتوو نابێت، چونکە عێراق توانای بەرگەگرتنی ھەنگاوێکی لەو جۆرەی نییە.
وتیشی، بە پێچەوانەوە عێراق پێویستی بەوە ھەیە بڕێکی زیاتر نەوت بەرھەم بھێنێت و بفرۆشێت بۆ ئەوەی دووبارە ئابورییەکەی بونیادبنێتەوە کە شەڕی داعش زیانی گەورەی پێگەیاندووە.



