دوای ھەوڵەکانی پەرلەمانتارێکی یەکێتی بەغدا بڕیاری ناردنی بەشە نەوتی ھەرێمیدا
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
پێشتریش ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری دابینکردنی نەوتی سپی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی لە پێش ھاتنی وەرزی سەرما دەدات و بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتووەوە بەشی زیادکراوی بەنزین لە جۆری نۆرمال بە کوالیتی و نرخی پارێزگاکانی تری عێراق بگاتە سلێمانی.
وتیشی، بڕی نەوتەکە لە پانزە ملیۆن لیتر زیاتر دەبێت و پێشھاتنی وەرزی سەرما دەگاتە سلێمانی و دابەشدەکرێت.


