ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەچەند مانگی رابردوودا ژمارەی کۆچکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دەرەوەی زیادیکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستیاندایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢٠ ھەزار و ٨٤٦ کەس لە عێراق و ھەرێمەوە کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، کە لەو ژمارەیە ٢٤ کەسیان گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسیشیان بێسەروشوێنن.

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران راشیگەیاند، بەکۆی گشتی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، ٦٩٠ ھەزار و ٤٤٤ کەس لە ھەرێم و ناوچەکانی تری عێراقەوە کۆچیان کردووە، کە لەو ژمارەیە ٥٤١یان گیانیانلەدەستداوە و ٢٢٥ شیان بێسەروشوێن بوون.