شەممەری و نوێنەری عەرەبە ھاوردەکان لە کەرکوک کۆبونەوە
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
لەبارەی کۆبونەوەکەوە سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ڕۆژی ٢٠٢٢/١٠/٩ فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر شەممەری جێگری فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق لە بارەگای فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لە کەرکوک لەگەڵ نوێنەری عەرەبە ھاوردەکانی سنوری سەرگەران بەناوی فرحان غزال فرحان شلال ) کۆبۆتەوە.
کۆبونەوەکەش لەبارەی زەویوزارە کشتوکاڵیەکانی سنوری سەرگەڕان بوە، نوێنەری ھاوردەکان داوای کردوە جوتیارە کوردەکانی گوندەکانی (پەلکانە و خەرابە و شەناغە و گابرکە) ی سەر بەشارەدێی سەرگەڕان لەلایەن جوتیارە کوردەکانی سنوورەکەوە تۆو نەکرێن.
زەویوزاری ئەو گوندانە موڵکی کوردن و لەمەوبەریش عەرەبە ھاوردەکان بەپشتیوانی ئیدارەی کەرکوک ھەوڵیانداوە داگیری بکەن.ھەندێ جار سوپاش ھاوکاربوە بۆ عەرەبە ھاوردەکان، کوردیش ئەو کارە بەتە عریبێکی نوێ دەزانن.