ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: ئامادەین بۆ دانوستانی جدی لەگەڵ سەدر
ئایار
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
شەوی رابردوو لە نوسینگەی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە شاری بەغداد، ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گفتوگۆیان لەبارەی پێشھاتە سیاسییەکان و بەردەوامی کاری ئەنجومەنی نوێنەران و پێکھێنانی حکومەت کرد.
ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە راگەیەندراوەکەیدا، ئامادەیی دووپات کردەوە بۆ "دانوستانی جدی" لەگەڵ رەوتی سەدر، بۆ لێکتێگەیشتن لەبارەی بەڕێوەبردنی قۆناغی داھاتوو، ھەروەھا داواشی لە لایەنە کوردییەکان کرد، پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکەنەوە، یاخود میکانیزمێک بۆ ھەڵبژاردنی و خشتەیەکی زەمەنی بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە دابنێن.



