عائید ھیلالی: تویتەکانی سەدر بوەستێت چارەسەری قەیرانی عێراق دەکرێت
کوردسات نیوز
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
"عائید ھیلالی" سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، سەرکەوتنی ھەر دەستپێشخەرییەک، بەندە بە ڕەزامەندی ڕەوتی سەدر لە سەر دەستپێشخەرییەکە و وەستانی تویتەکانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.
ئاشکراشیکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین دەستپێشخەری بۆ چارەسەری رەوشی چەقبەستووی عێراق خراونەتەڕوو و لایەنەکان ھەوڵیانداوە بگەنە ڕێکەوتن، بەڵام بە تویتێکی سەدرھەوڵەکان شکستیھێناوە کە ئەوەش خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات.
"ھیلالی" راشیگەیاند، رەوتی سەدر ناتوانێت چوارچێوەی ھەماھەنگی پەرت بکات و تاکە ڕێگەش بۆ دەربازبوون لەو رەوشە، گفتۆگۆی لایەنە سیاسییەکانە.



