وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێگە بە ھاوردەکردنی چەند جۆرێکی بەرووبوم دەدات
کوردسات نیوز
٦ی نیسانی ٢٠٢٢
بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، وەزیری کشتوکاڵ ڕەزامەندی دەربڕیوە ڕێگە بدرێت بە ھاوردەکردنی ئەو بەروبومانەی لە ناوخۆدا کەمبونەتەوە، وەک"تەماتە و پەتاتە و باینجان و خەیار"لە ھەموو دەروازە سنوورییەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو بڕیارە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی بەرھەمی ناوخۆیی و رێگرتنە لە بەرزبونەوەی نرخەکانیان، ھەروەھا بەھۆی ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا خواستێکی زۆریان لەسەرە و پێویستیەکی سەرەکی رۆژانەی ھاووڵاتیانە.