پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید کرد
کوردسات نیوز
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ
خەشان داوای لە عێراقییەکانیش کردووە کاری پێکەوەیی ببێتە دروشمیان و لە پاڵ یەکدا بوەستنەوە و کار بکەن بۆ سەر سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق.
نزیکەی ٦ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.
بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.