مستەفا کازمی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی سێ وڵاتە عەرەبییەکە دەگاتە ئوردن
کوردسات نیوز
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە چەند سەعاتی داھاتوودا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگاتە عەممانی پایتەختی ئوردن، سەردانەکە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە لوتکەی نێوان (ئوردن و عێراق و میسر).
دووەمین جارە کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان ئەو سێ وڵاتە بەڕێوەدەچێت و لە ٢٠ی ئابی ڕابردووش ھەمان کۆبونەوە لە عەممان بەڕێوەچوو، لە دوای کۆبوونەوەکەش ئەو وڵاتانە چەند ڕێککەوتنێکی ھاوبەشی ئابووریان لە بواری "وزە و وەبەرھێنان و بارزگانی" ئیمزا کرد.



