کۆمپانیایەکی سوێدی بە ھاوکاریکردنی داعش تۆمەتبار دەکرێت
٢١ی ئازاری ٢٠٢٢
کۆمپانیاکە، کە خزمەتگوزاری دروستکردنی ئامێرەکانی پەیوەندی پێشکەشدەکات، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت و لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکا دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوە لە دژی ئێریکسۆن کراوەتەوە.
ھەفتەی ڕابردوو کۆمپانیاکە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لەسەر کار لادا و کەسێکی نوێی بەناوی سکۆت درێسەر لەشوێنی ئەو دانا.
بەڕێوەبەری ئێریکسۆن، ڕۆنی لێتن ڕایگەیاند "کۆمپانیاکە بەردەوامدەبێت لە ھاوئاھەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی دادی ئەمریکا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە."


