مستەفا کازمی بە یاوەری وەفدێکی حکومی سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، "کازمی" بە یاوەری ژمارەیەک وەزیر و لێپرسراوان و فەرماندەی ئەمنی، گەیشتە پارێزگای "نەینەوا"، بڕیاریشە نەخۆشخانەیەک لە بەشی ڕاستی شاری "موسڵ" بکاتەوە و لە ڕەوشی شارەکە دەکۆڵێتەوە.
میدیاکانیش ڕایانگەیاندووە، لە بەیانی ئەمڕۆوە ھێزێکی ئەمنی زۆر لە شاری "موسڵ" بڵاوکراوەتەوە و ھەروەھا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا ڕێگری لە ھاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر کردووە تا سەعات ٤ی پاش نیوەڕۆ.


