کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێڕاق دیاری دەکرێت
کوردسات نیوز
١٩ی ئازاری ٢٠٢٢
"ئەحمەد روبێعی" جێگری سەرۆکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندوە، لەگەڵ کوتلەی سەدر لە کۆبونەوەی بەردەوامدان بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.
وتیشی، کۆبونەوەکانیان لەگەڵ کوتلەی سەدر ئەنجامی باشیان ھەبووە و گفتوگۆیەکی کراوە و جددی لە نێوان ئەوان و سەدرییەکاندا ھەیە، لەسەر کاندیدکردنی کەسێکیش بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران رێککەوتوون و لە چەند رۆژی داھاتوودا ناوی کاندیدەکە ئاشکرا دەکەن.



