دادگای فیدراڵی بانگھێشتی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەکات
کوردسات نیوز
٩ی ئازاری ٢٠٢٢
دادگای فیدراڵی
سەبارەت بەو سکاڵایانەی بەھۆی بەرزکردنەوەی بەھای ئاڵوگۆڕی دراو پێشکەشکراون، دادگای فیدراڵی بانگێشتنامەیەکی ئاڕاستەی ھەریەک لە"عەلی عەلاوی" وەزیری دارایی عێراق و "مستەفا غالب"پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە بۆ ئەوەی رۆژی دوو شەممەی داھاتوو ١٤ی ئادار لە دادگای فیدراڵی ئامادەبن.
دادگاکە رایگەیاندووە، بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کە لە یاسای بودجەی ٢٠٢١دا، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە ١٤٥ ھەزار دیناری عێراقی جێگیرکرا.