عێراق گەڕاندنەوەی ٦٥ ھاووڵاتی وڵاتەکەی لە ئۆکراینەوە راگەیاند
٩ی ئازاری ٢٠٢٢
٩ی ئازاری ٢٠٢٢
ئیدارەی ئەمریكا رایگەیاند, پڕكردنەوەی فۆڕمی لۆتەری "وەرگرتنی گرین كاردی ئەمریكا" چیتر بێبەرامبەر نییە.
فۆڕمی لۆتەری كە بە فۆڕمی یانسیبی ئەمریكا ناسراوە و ساڵانە چەندین كەس لە تەواوی جیهان بە بێ بەرامبەر پڕیاندەكردەوە و بە هۆیەوە دەیانتوانی ببنە هاوڵاتی ئەمریكی، چی تر بێبەرامبەر نییە و تەنها بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە پێویستە یەك دۆلار بدرێت.
بڕیارەكە لە 16 مانگی داهاتووەوە دەخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن ئەم سیاسەتە نوێیە بۆ دابینكردنی تێچووی كارگێڕی و بەهێزكردنی پشكنینی ئەمنییە.
ئەمریكا بە هۆی ئەو پڕۆگرامەوە ساڵانە پەنجا و پێنج هەزار گرین كارت دەبەخشێتە ئەو كەسانەی كە خوازیارن لە ئەمریكا بژین یان بخوێنن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی گشتاندنێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، روماڵکردنی روداوەکانی تاوانی لەلایەن کەناڵەکانی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قەدەغە کرد، کە بڵاوکردنەوەی دیمەن و ڤیدیۆی تاوانباران و شوێنی روداوەکان دەگرێتەوە.
بەپێی گشتاندنەکە کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت کراوە، لەمەودوا رێگە بە هیچ میدیایەک نادرێت دیمەنی روداوی تاوان، تۆمەتباران، و شوێن و کاتی روداوەکان بڵاوبکاتەوە و روماڵی بکات.
ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای داواکارییەکی "دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ" لە هەرێمی کوردستان دەرچووە، کە داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردبوو رێگری لەم جۆرە روماڵانە بکرێت.
ئامانج لەم گشتاندنە، وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بریتییە لە پاراستنی رێڕەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان، رەچاوکردنی باری دەروونی و کۆمەڵایەتی هاوڵاتیان، و رێگریکردن لە بەکارهێنانی روداوەکان بۆ مەرامی سیاسی و دروستکردنی دووبەرەکی.
هەروەها جەخت لەسەر پاراستنی سەلامەتیی گشتی، ئاسایشی تاک و کۆمەڵگە، و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ کراوەتەوە.
ئەفسەرێکی پلە باڵای بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک، کە بەرپرسی بەشی ژمێریارییە، بە گومانی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی روبەروی لێکۆڵینەوە بووەتەوە. هاوکات، دەستەی دەستپاکی دوو دۆسیەی دیکەی پەیوەست بە سوتانی بازاڕی چەلێ لەسەر هەمان بەڕێوەبەرایەتی تۆمار کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، ئەفسەرە پلە باڵاکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە شاری هەولێر راگیراوە و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.
سەرچاوە تایبەتەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە دوو دۆسیەکەی دیکە کە لەلایەن دەستەی دەستپاکیەوە جوڵێندراون، پەیوەندییان بە روداوی سوتانی بازاڕی 'چەلێ' لە دهۆک و پرسی قەرەبووکردنەوەی دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانەوە هەیە.