لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، بە پێی ئەو دەسەڵاتانەی کە دراوە بە سەرۆک وەزیران بە گوێرەی یاسا و دەستوور، ڕەزامەندی داوە لەسەر گۆڕینی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە.

بە پێی بڕیارەکە سەعید حەمید کەمبش لە پۆستەی لابراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ کاری پێشووی کە بریکاری سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، عەبدولخالق میدحەت عەبدولـلەتیف عەزاوی، وەک سەرۆکی نوێی دیوانی وەقفی سوننە دەستبەکار بووە.