ئەردۆغان لەگەڵ حەلبوسی و خەمیس خەنجەر کۆبووە
کوردسات نیوز
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢
ئەردۆغان
لە دیدارێکی رۆژنامەوانانیشدا خەمیس خەنجەر رایگەیاندوە، لە کۆبوونەوەکەدا ھەوڵەکانیان بۆ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دووپاتکردوەتەوە.
کوردسات نیوز
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢
ئەردۆغان
میدیای رەسمی کوریای باکور بڵاویکردوەتەوە، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی کیم جۆنگ ئون، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی تاقیکردنەوە بۆ چەند مووشەکێکی نوێی کالیبەر، ئەنجامداوە کە لە دوری زیاتر لە 350 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانیان پێکاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باوکر"KCNA " بڵاویکردوەتەوە، ئەو موشەکانەی تاقیکراونەتەوە بە تەکنەلۆژیای نوێ دروستکراوە و توانیویانە لە دوری 358.5 کیلۆمەتر لە شوێنی هەڵدانیانەوە توانیویانە ئامانجەکانیان پێکاوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کیم جۆنگ ئونی رابەری وڵاتەکە تاقیکردنەوەکەی بە گرنگ زانیوە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی وڵاتەکەی.
جەختیشی کردەوە؛ ئامانجی ئەم تاقیکردنەوانە رێگریکردنە لە شەڕی ئەتۆمی و بونیاتنانی هێزێکی سەربازی متمانەپێکراوو کە دەبێت بە بەشێکە لە هێڵی نەگۆڕی سیاسەتی بەرگری نیشتمانی وڵاتەکە.
کیم جون ئۆن، ئاماژەی بەوەش کرد، کۆنگرەی نۆیەمی پارتەکەی، کە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، کە دوای پێنج ساڵە لە دواین کۆنگرەی پارتەکە، ئاژانسەکە لە زاری کیمەوە رایگەیاندوە، لە کۆبوونەوە کەدا "پلانەکان بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ زیاتر بەهێزکردنی رێگری ئەتۆمی وڵاتەکە روون دەکاتەوە.
کۆریای باکور لە ساڵی 2006 یەکەم تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامدا و بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو وڵاتە سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان خاوەنی دەیان بۆمبی ئەتۆمییە و راشێگەیاندوە بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانە بە چەکی ئەتۆمی و کیم جون ئۆن رایگەیاندوە، بونی چەکی ئەتۆمی هۆکارە بۆ مانەوەی وڵاتەکەی بە بەهێزی.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ئەگەر نوری مالکی هەڵبژێردرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق، چیتر هاوکاری عیراق ناکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس رایگەیاند: كۆتا جار مالكی لە دەسەڵات بوو عیراقی بۆ هەژاری و ئاژاوەگێڕی تەواو برد.
ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت رێگە بە هەڵبژاردنەوەی نوری مالكی بدرێت.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەی نوری مالكی چیتر ئەمریكا هاوكاری عیراق ناكات، دەشڵێت؛ئەگەر ئێمە هاوكاری عیراق نەكەین دەرفەتی ئەو وڵاتە سفر دەبێت لە سەركەوتن و ئازادی و خۆشگوزەرانی.
وتیشی، نوری مالكی سیاسەت و ئایدۆلۆژیایەكی شێتانەی هەیە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی پەیامەکەیدا نوسیویەتی، جارێکی دیکە عیراق مەزن دەکەینەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و د. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لەبەغداد کۆبوونەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی رێککەوتن لەبارەی تەواوی بابەتەکان و تێپەڕاندنی ئەم رەوشە.
کۆبوونەوەکە کە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی دواپێشهاتە سیاسیەکان و پرسی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی رێککەوتن لەبارەی تەواوی بابەتەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووە، بڕیاریش درا کە گفتوگۆکان بەردەوام بن بەمەبەستی گەیشتن بەدەرئەنجامێکی گونجاو.