دادگا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکی ھۆشیار زێباری دەکات
کوردسات نیوز
٤ی شوباتی ٢٠٢٢
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی دووەم لە نوسراوێکدا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بنەمای داواکارییەکی پارێزەری ھەردوو پەرلەمانتاری خولی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران دیلان غەفور و عەلی تورکی، دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەک کە تیایدا ھوشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوە ھەستاوە بە زیانگەیاندنی بە ئەنقەست بە پارە و بەرژەوەندیی وەزارەتی دەرەوە لەو کاتەی کە وەزیر بووە بڕێک پارەی بۆ کرێی ژمارەیەک کارمەند و پاسەوانی وەزارەتی دەرەوە بە پێچەوانەی یاسا خەرجکردووە کە بڕەکەی زیاتر لە ٣ ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینارە ، سەرەڕای دژایەتی لایەنی دارایی لەسەر خەرجکردنەکە.
بۆ زانیاریش تۆمەتبار فەرمانی بانگھێشتکردنی بۆ دەرچووە بەڵام تا ئێستا ئامادەنەبووە.