عەلی زەیدی وەڵامی ئەو گروپە چەكدارانە دەداتەوە كە دژی كۆكردنەوەی چەكن لە دەست دەوڵەتدا
کەژان
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆكی وەزیرانی عیراق وەڵامی ئەو گروپە چەكدارانە دەداتەوە كە دژی كۆكردنەوەی چەكن لە دەست دەوڵەتدا و دەڵێت؛ رێگە نادات بەردەوام بن لە دەستبەسەرداگرتنی خاكی هاووڵاتیانی عیراق و مافەكانیان
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، هۆشداریدا بەرانبەر بەو گروپانەی كە دژی ئەوەن چەك تەنها لە دەست دەوڵەتدا بێت و جەختیكردەوە، رێگە نادات بەردەوام بن لە دەستبەسەرداگرتنی خاكی هاووڵاتیانی عیراق و مافەكانیان، هەروەها ئەو لایەنانەی تۆمەتبار كرد بە دەستبەسەرداگرتنی مافەكانی گەلی عیراق لە ژێر ناوگەلێكدا كە خۆیان بە راستیەكان ناویان دەبەن.
لێدوانەكانی زەیدی وەك جەختكردنەوەیەكە لەسەر سووربوونی حكومەت لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر هەموو خاكی عیراقدا و كۆتاییهێنان بە هەر دیاردەیەكی بوونی چەك لە دەرەوەی دامەزراوە رەسمیەكان.
لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وەڵامی راگەیەنراوێكدا هات، كە لەلایەن كەتیبەكانی سەید الشوهداـی عیراقییەوە دەركرا، تێیدا ڕەتیانكردەوە هیچ ڕێككەوتن یان بەڵگەنامەیەكیان ئیمزاكردبێت كە پەیوەندی بە ڕادەستكردن یان كۆنترۆڵكردنی چەكەكانیانەوە هەبێت.


