سەدر: ئەگەر کاندیدی پارتی مەرجەکانی تێدا نییە دەنگی پێمەدەن
کوردسات نیوز
٤ی شوباتی ٢٠٢٢
"سەدر" لە نوێترین پەیامدا سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتی، ئەگەر کاندیدی پارتی دیموکراتی ھاوپەیمانمان تەواوی مەرجەکانی تێدا نەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، داوا لە پەرلەمانتارانی چاکسازی دەکات دەنگی پێنەدەن، چونکە ئەوان داوای چاکسازی دەکەن نەک دەسەڵات و حوکمداری.
تویتەکەی "سەدر" ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژی "ھۆشیار زێباری" کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گۆڕەپانی "تەحریر" لە "بەغداد".