چوارچێوەی ھەماھەنگی لە دوو ڕۆژی داھاتوودا بڕیاری یەکلایکەرەوە دەدات
٣ی شوباتی ٢٠٢٢
عائید ھیلالی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ڕایگەیاندووە، لە دوو ڕۆژی داھاتوو چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و تیایدا ھەڵوێستی خۆیان لە بارەی بەشداریکردن یان بایکۆتی دانیشتنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن.
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی وتیشی، لەناو کۆبوونەوەکەدا ئەگەر بڕیاریاندا بەشداری دانیشتنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن ئەو کاندیدەش دیاری دەکەن کە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەنگی پێدەدەن.