موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند، نابێت لەڕێی عێراقەوە ھێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و پەلکێش کردنی عێراق بۆ جەنگێکی ھەرێمی بە تەواوی رەتدەکەنەوە.


وتیشی، پێویستە حکومەت بە جدی مامەڵە لەگەڵ پەلامارەکان بکات و بە دانوستان کێشەکان لەگەڵ وڵاتانی ھەرێمی چارەسەر بکرێن نەک بە توندوتیژی.


سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە ئاشتی و سەروەری ھەیە دوور لە فەرمانی دەرەکی و نابێت پیرۆزی عێراق و گەلەکەی روبەڕووی مەترسی ببنەوە.