نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی" ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر مەخمور و چیای شنگال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای ھێرشە ئاسمانییەکانی سنوری پارێزگای نەینەوا کە قوربانیی مەدەنی لێکەوتەوە.

یۆنامی ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە پێویستە ھەموو کاتێک ڕێز لە سەروەری و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت و دانیشتوانی ناوچەکە بپارێزرێن و کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ھاریکارییەوە چارەسەر بکرێن.

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخمور و دەوروبەری و چیای شنگالیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا چەند کەسێک گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.