تارق حەرب شارەزایی یاسایی عێراق کۆچی دوایکرد
کوردسات نیوز
٢ی شوباتی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ "تارق حەرب"پارێزەر و پسپۆڕی یاسایی عێراقی بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە، ھەر ئەمڕۆش لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ناوچەی کازمییە بەخاک دەسپێردرێت.
تارق حەرب یەکێک بوو لە کەسایەتییەکانی عێراق لە بواری یاسایدا، ھەروەھا لە بەناوبانگترین و دیارترین پسپۆڕە یاساییەکانە بۆ شیکردنەوەی بەند و ماددەکانی یاسا و دەستووری عێراق، لە ساڵی ١٩٤٥لە بەغداد لە دایک بووە ، لە ساڵی ١٩٧٥ لە زانکۆی مستەنسەرییە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستھێناوە، لە سالڵی ١٩٨٠ بڕوانامەی ماجستێری وەرگرتووە.