ناوی کاندیدانی سەرۆک کۆمار پەسەند کران
کوردسات نیوز
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا، ئاشکرایکرد، دوای رێکارە یاساییەکان ناوی ٢٥ کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەسەند کردووە.
بڕیاریشە رۆژی ٧ی مانگی داھاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێرێت.