بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ سێ کەس لە کەرکوک بوون بە قوربانی
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەک لە ھاتووچۆی کەرکوک رایگەیاند، رووداوەکە بەھۆی پێکدادانی بارھەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تر لە جۆری ھۆندا و مستەربۆشی پیکاب دروستبووە، بەو ھۆیەشەوە شۆفێری ھۆنداکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری بارھەڵگرەکە و پیکابەکەش برینداربووە .
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.