دەوڵەتی یاسا دژی ویلایەتی دووەمی مستەفا کازمییە
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
عارف عەبدولجەلیلی ئەندامی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی یاسا و تەواوی چوارچێوەی ھەماھەنگی دژی ئەوەن جارێکی تر مستەفا کازمی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران.
ئاماژەی بەوەشداوە دانوستان و گفتوگۆی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان بەردەوامیی ھەیە و دانوستانی ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحیش لەگەڵ ڕەوتی سەدر سەبارەت بە قۆناغی داھاتوو بەردەوامە.