عێراق: ئاوی پێویست ھەیە بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵکردن
کوردسات نیوز
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەھۆی بارانبارینی چەند ھەفتەی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بەرزبوونەتەوە، بەڵام ھێشتا زۆریان ماوە بگەنە ئاستی پێویست.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا ١٠٠٪ ئاوی پێویست لە بەردەستدایە بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵکردن، بەڵام ھێشتا گەنجینەکانی ھەڵگرتنی ئاو زۆری ماوە پڕ ببن و بگەنە ئاستی چاوەڕوانکراو.