سەربازێکی کورد سەر بە لیوای دووی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەغداد شەھید بوو
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
كەسكین بایندەر، هاوسەرۆكی گشتیی دەبەپە، جەختی لەوە كردەوە كە كۆتاییهاتن بە تێكۆشانی چەكداری بە مانای ئەوە نایەت كە پرسی كورد چارەسەر بووە و دووپاتیكردەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان لە سەردەمی جیاوازدا بۆ چارەسەریی ئاشتییانە هەوڵیداوە.
بایندەر ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئۆجەلان داوای كردووە، دەبێت لە باشووری كوردستان یەكێتیی نەتەوەیی بەهێز بكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا كە دەبێت دەوڵەت بەرپرسیاریەتییەكانی خۆی بەجێبگەیەێت و ناسنامەی كورد لە دەستووردا مسۆگەر بكرێت، مافی خوێندن بە زمانی كوردی بناسرێت، ئازادیی سیاسەتی دیموكراتیك و رێكخستنبوون مسۆگەر بكرێت.
هەروەها بەڕێوەبەرییە خۆجێیەكان بەهێز بكرێن و ئەو یاساییانەی، كە بنەمای سیاسەتی لەناوبردن و نكۆڵی دادەمەزرێنن، بگۆڕدرێن.
هاوسەرۆكی دەبەپە جەختیشیکردوەتەوە، کە عەبدوڵا ئۆجەلان نامەی بۆ حیزبە سیاسییەكانی هەرێم ناردووە و نامەكەشیان گەیاندووەتە بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی
بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایدەكات، رێكارەكانی ناردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كۆتایییانهاتووە و لە نزیكترین كاتدا رەوانە دەكرێت.
عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بە پامنێری كوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتەكەیان تەواوی ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە بۆ ناردنی ئەو 50ملیۆن لیتر نەوتەی كە بڕیاری لێدرابوو بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا تەنها چەند رێكارێكی كەم لە پرۆسەی گواستنەوەی نەوتەكەدا ماوەو جەختیكردەوە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە لەم هەفتەیەدا ئەو بەشە نەوتەی عیراق دەگاتە هەرێمی كوردستان.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە دوای هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندیدا لەسەر ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ماڵان.
لای خۆیەوە هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، وەزیری نەوتی عیراق بڕیاریدا لە داهاتوودا بڕە نەوتی دیكە رەوانەی هەرێم بكات.
سەرۆكی وەزیرانی عیراق وەڵامی ئەو گروپە چەكدارانە دەداتەوە كە دژی كۆكردنەوەی چەكن لە دەست دەوڵەتدا و دەڵێت؛ رێگە نادات بەردەوام بن لە دەستبەسەرداگرتنی خاكی هاووڵاتیانی عیراق و مافەكانیان
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، هۆشداریدا بەرانبەر بەو گروپانەی كە دژی ئەوەن چەك تەنها لە دەست دەوڵەتدا بێت و جەختیكردەوە، رێگە نادات بەردەوام بن لە دەستبەسەرداگرتنی خاكی هاووڵاتیانی عیراق و مافەكانیان، هەروەها ئەو لایەنانەی تۆمەتبار كرد بە دەستبەسەرداگرتنی مافەكانی گەلی عیراق لە ژێر ناوگەلێكدا كە خۆیان بە راستیەكان ناویان دەبەن.
لێدوانەكانی زەیدی وەك جەختكردنەوەیەكە لەسەر سووربوونی حكومەت لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر هەموو خاكی عیراقدا و كۆتاییهێنان بە هەر دیاردەیەكی بوونی چەك لە دەرەوەی دامەزراوە رەسمیەكان.
لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وەڵامی راگەیەنراوێكدا هات، كە لەلایەن كەتیبەكانی سەید الشوهداـی عیراقییەوە دەركرا، تێیدا ڕەتیانكردەوە هیچ ڕێككەوتن یان بەڵگەنامەیەكیان ئیمزاكردبێت كە پەیوەندی بە ڕادەستكردن یان كۆنترۆڵكردنی چەكەكانیانەوە هەبێت.