بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد
کوردسات نیوز
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بە گوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ، ھێرشەکە لە سەعات ٦:١٠ دەقەی بەیانی ئەمڕۆ بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە و ئاگر لە ناو بنکە سەربازییەکەدا کەووتووەتووە و دوکەڵ بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەکان نازانرێت.
ئەو ھێرشەی بەیانی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا بە چەند کاتیۆشایەک ھێرشکرایە سەر ناوچەی سەوز و بارەگای چەند حزبێکی سیاسیش لە بەغداد ڕووبەڕووی ھێرش بوونەوە.